له‌به‌ره‌به‌ری سه‌ردانه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ فه‌رانسه، ٤٠ ڕووناک‌بیری ناسراوی فه‌ڕانسه به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک که‌مته‌رخه‌میی کۆمه‌ڵگای جیهانییان به نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران‌و زۆربوونی ئێعدام له‌و وڵاته مه‌حکووم کردوه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یان ئیمزا کردوه، کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند، فیله‌سوف، کۆمه‌ڵناس، مێژوونووس‌و نووسه‌ری به‌ناوبانگی فهڕانسهنو به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه داوایان کردوه فه‌ڕانسه‌و سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته له پێوهندییهکانیدا له‌گه‌ڵ ئێران شێلگیرانه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا بوه‌ستێ.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه له‌و کاته‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆته سه‌رکۆماری ئێران، زیاتر له ٢٠٠٠ که‌س له‌و وڵاته له‌دار دراون‌و ناکرێ هیچ تێبینی‌و ڕه‌چاوێکی سیاسی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییانه په‌رده‌پۆش بکرێن.
ئه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌که‌یان ئیمزا کردوه ده‌ڵێن حه‌سه‌ن ڕوحانی دژی ئه‌و ئێعدامانه نه‌بوه‌و ته‌نانه‌ت داکۆکیی لێکردوونو گوتویه‌تی ئه‌وه قانوونی خودایه، یان قانوونێکه مه‌جلیس په‌سندی کردوه‌و ئه‌وانیش ده‌بێ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن. ئه‌و ٤٠ ڕووناکبیره‌ی فه‌ڕانسه‌یی ده‌ڵێن ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆمان له دۆخی پێشێلکردنی مافی مرۆن له ئێران داوا له فرانسوا ئۆلاند، سه‌رکۆماری فه‌ڕانسه‌و به گشتی وڵاتی فه‌ڕانسه ده‌که‌ین له‌به‌رامبه‌ر دهستدرتێژییهکان به مافی مرۆڤ له ئێران سیاسه‌تێکی شێلگیرانه‌ی هه‌بێ.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌وه‌تی هاتۆته سه‌ر کار ١٢٠ هه‌زار که‌س له دژبه‌رانی خۆی له‌دار داوه‌و کوشتوویه‌تی. هه‌روه‌ها مسته‌فا پوورمحه‌مه‌دی، وه‌زیری دادی ئێستای ئێران له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانه‌وه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی له ئێعدام‌کردنی ٣٠ هه‌زار زیندانیی سیاسی له هاوینی ساڵی ٦٧ به “وزیری مه‌رگ” ناودێر کراوه. جیا له‌وه ئازادی ڕادهربڕینو پێکهێنانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه له ئێران له خه‌ڵکی زه‌وت کراوه‌و سه‌رکوتی که‌مایه‌تییه نهتهوهییو ئاینییه‌کان بێ وه‌ستان درێژه‌ی بووه، بۆیه ناکرێ له ژێر هه‌ر پاساوو ڕه‌چاوکردنێکی سیاسی‌دا ئه‌و جینایهتو مافکوژییانه په‌رده‌پۆش بکرێن.
ئه‌و ٤٠ ڕووناکبیره‌ی فه‌ڕانسه له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌یاندا نووسیویانه بهرژهوهندیو قازانجی درێژماوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ئه‌و کاته باشتر وه‌دی دێ که پێبه‌ندی بنه‌ماو بایه‌خه مرۆییه‌کانی خۆمان بین‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و کهسو لایه‌نانه پێوه‌ندیمان هه‌بێ که به‌دوای دێموکراسی‌و ڕیزگرتن له مافی مرۆڤ‌و جیایی دین له ده‌وڵه‌ت بن.