چاوپێکەوتنی لێژنەی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان، سەقز و زێویە و کۆمەڵێک لە چالاکانی سێنفیی سنە لەگەڵ “حوسێن حەسەنخانی و یاسر ئەمینیئازەر” لە مەهاباد.
“یاسر ئەمینیئازەر”، مامۆستا و چالاکی سێنفیی مامۆستایان کە ئێستا لە کاتی مەرەخەسیی ٥ ڕۆژەدا بە سەر دەبا، پێشتر بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایاندا بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کراوە و، لە مانگی بانەمەڕدا دەسبەسەر کراوە و بۆ کێشانی حوکمەکەی نێردراوە بۆ زیندانی مەهاباد.
“حوسێن حەسەنخانی”ـش مامۆستای خانەنشین و لە شوێنکەوتووانی مەکتەبقورئان لە مەهابادە، کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەسبەسەر کرا بوو و لە دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە بەردرا بوو.