ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۲۱‌ی خەزەڵوەر لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکانو بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەدیبان‌و هۆگرانی ئەدەبیات بەڕێوە چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی بۆکان له‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌دا سه‌ره‌تا خاتوو ڕووبار بداغی ڕاپۆرتێکی لە کار‌و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان پێشکێش کرد‌و دواتر خاتوو شەپۆل مەجیدپوور دوو چیرۆکی خۆی بۆ ئامادەبووان خوێنده‌وه.
شەپۆل مەجیدپوور پێش خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی باسی له کۆسپ‌و لەمپەرەکانی بەردەم ژنانی ئەدیب‌و هونەرمەند کرد‌و ئاماژەی بەوە دا که کەڵکەڵەی سەرەکی ئەو وەک چیرۆک‌نووسی ژن، گیروگرفتەکانی ژنانه‌و، لەم ڕووەوە ئەو سووژانەی هەڵیاندەبژێرێ زیاترر باس لە کێشەو گرفتەکانی ژنان دەکا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆڕه‌که‌دا عەزیز مەحموودپوورو ئەمجەد غوڵامی سهرنجو تێبینیی خۆیان لەسه‌ر چیرۆکەکانی خاتوو شەپۆل مەجیدپوور پێشکێش کرد.
عەزیز مەحموودپوور بە خوێندنەوەی وتارێک باسی لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵه چیرۆکی “ئەو نامانەی هەرگیز نەخوێندرانەوە”ی شه‌پۆل مه‌جیدپوور کرد.
ئەمجەد غوڵامی، ڕه‌خنه‌گرێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆره له‌سه‌ر فۆرمی “نامه نووسین”، وه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی به‌رهه‌می چاپکراوی خاتوو شه‌پۆل بۆ به‌شداران دواو باسی له پاشخانی مێژوویی‌و تێئۆریکی ئەم فۆرمه گێڕانەوەییه کرد‌و، دواتر پەرژایه سەر چیرۆکەکانو خاڵه بەهێزو لاوازەکانی ئەم کۆمه‌ڵه چیرۆکەی دەستنیشان کرد.
لە بڕگه‌ی کۆتایی دانیشتنەکەشدا وتاربێژان وەڵامی پرسیار‌و تێبینیی کۆمەڵێک لە ئامادەبووانیان داوە.