دوو لاو له سه‌رده‌شت به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٠ساڵان به ناوی “سامڕه‌ند سه‌نایی” کوڕی “حامید” دانیشتووی شاری سه‌رده‌شت، له خه‌ودا دڵی له لێدان که‌وتوه.
به قسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سامڕه‌ند کوڕه‌که‌یان شه‌و خه‌وتووه‌و که به‌یانی له خه‌و هه‌ڵنه‌ستاوه ئه‌وانی وه شک‌و گومان خستووه‌و کاتێ سه‌ردانی ژووره‌که‌ی ده‌که‌ن، ده‌بینن که گیانی له ده‌سی داوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه باس له‌وه ده‌کرێ که ناوبراو حه‌بێکی زۆری خواردوه‌و خۆی کوشتوه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌واڵی خۆکوژییه‌که‌ی پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له سهردهشتو له ڕووداوێکی دیکه‌دا لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به ته‌قه‌ی که‌س یان که‌سانێکی چه‌کداری نه‌ناسراو گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد لاوێکی خه‌ڵکی نیشکۆڵانی سهردهشتو دانیشتووی ئه‌و شاره به ناوی محه‌ممه‌دی هه‌مزه‌ی حاجی عه‌زیز که خاوه‌نی ژن‌و منداڵێکی چه‌ند مانگه‌یه لە خوارووی پومپی گازی شاری ڕەبەت تەقەی لێکراوه‌و کوژراوه.
لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا ڕێژێمی ئێران ٣ کەسی گرتوون‌و تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نەبۆتەوە کە ئەو کەسانە ڕاستەوخۆ لە کوشتنی محەممەدی هەمزەی دا دەستیان هەیە یا نا.
شایانی باسه ناوبراو کچ‌و کوڕێکی لە پاش خۆی بە جێ هێشتوون.