هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له دووهه‌مین ڕۆژی عه‌مه‌لیاتی گرتنه‌وه‌ی شاری شنگالدا توانی کۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی شار بگرێته ده‌ست.
لە دووهه‌م رۆژی عه‌مه‌لیاته‌کانی هێزی پێشمەرگە بۆ ئازادکردنی شنگال، هێزی پێشمەرگە توانیان سایلۆی شنگال کۆنترۆڵ بکەنەوەو بچنه نێو ناوه‌ندی شاره‌که‌و کۆنتڕۆڵی بکه‌ن.
ئاشتی کۆچەری یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی پێشمەرگە لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە نێو شاری شنگال؛ هه‌روه‌ها لە نێو شنگال دەست بە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان کراوەو، چەکدارانی داعش بەرگرییەکی کەم دەکەن، هەروەها تیمەکانی ئەندازیاریش دەستیان کردوە بە پوچەڵکردنەوەی ئه‌و مین‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی داعش پاش خۆی به‌جێی هێشتوون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرچیای شنگال دەستیان کردوە بە تۆپبارانکردنی ئەو شوێنانەی چەکدارانی داعشی تێدا ماون.
عه‌مه‌لیاتی ئازادکردنی شنگال بە بەشداریی ٧٥٠٠ پێشمەرگەو پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەكانی هاوپەیمانان له به‌یانیی رۆژی پێنجشەممەوه ده‌ستی پێ‌کرد. شنگال له هاوینی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی هێرشی به‌ربڵای داعش داگیر کرا. ئەم رووداوە بووە هۆی دەربەدەربوونی هەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکەو رفاندنی سەدان کەس به تایبه‌ت کچان‌و ژنانی ئیزه‌دی لەلایەن ئەو گرووپە تێرۆریستییه‌وه.