هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “تارق ڕەحیم پوور” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم”، بە ٤ ساڵ زیندانی تەعلیقی و هەروەها بە تۆمەتی “سەرپێچی کردن و بێڕێزی بە حکوومەت و کاربەدەستانی حکوومەتی” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، “تاریق ڕەحیمپوور” وێڕای “بێنیامین ڕەحیمپوور”، لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی تا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.