سەردانی هەیئەتێکی ناوەندی ئاشتیسازیی نۆروێژ له سکرتاریای حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
هەیئەتێکی ناوەندی ئاشتیسازیی نۆروێژ کە لە ئاستی جیهانیدا کار بۆ چارەسەریی کێشە نەتەوەییو ئێتنیکییەکان دەکا، سەردانی سکرتاریای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی کرد.
ڕۆژی دووشهممه، ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٤، هەیئەتێکی ناوەندی ئاشتیسازی نۆروێژ، پێکهاتوو لە هێنریک توونێ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتیسازیی نۆروێژ “NOREF” و کریستیان دووگێ، لێکۆڵەرو ڕاوێژکاری بەرزی “NOREF” بە هاوڕێیەتی عەبدوڵڵا حیجاب، کەسایەتی سیاسی, سەردانی سکرتاریای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان کردو لە لایەن ههیئهتی حیزب پێکهاتوو له مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانو، هەژیر عەبدوڵڵاپوور ئەندامی رێبەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا هەیئەتی نۆروێژی کە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستانو ناوچەو بارودۆخی حیزبەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان پێوەندیو هاوکاریی نێوانیان سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان کردبوو، لهو بارهیهوه چهند بابهتێکی لهگهڵ ههیئهتی حیزب هێنایه گۆڕێو هەروەها لهسهر تێڕوانینی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بۆ پرسو مەسەلەکانی تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستانو پارچەکانی دیکەی کوردستانو چەند پرسێکی دیکە پرسیارو سهرنجهکانی خۆیان لهگهڵ ههیئهتی حیزب هێنایه بهرباس.
لهو دیدارهداو لە کەشێکی دۆستانەو ڕاشکاوانەدا دوولایهن پرسیارو تێبینییەکانی خۆیان هێنایە گۆڕێو؛ پاشان لەلایەن کاک مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانەوە، بەتێروتەسەلی وڵامی پرسیارەکانی ههیئهتی میوان درایەوە.
شایانی باسە کە ناوەندی ئاشتیسازیی نۆروێژ، رێکخراوێکی ناحکوومییە کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا کار بۆ چارەسەریی کێشەکان لە رێگەی وتووێژ و دیالۆگەوە دەکا.