هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت بۆ گەڕانەوە بۆ ئێران لە دوای هەڵگیرانی گەمارۆکان مەرجیان هەیەو دەڵێن ئێران دەبێ بە نرخێکی هەزرانتر نەوتیان بداتێو لە بارودۆخێکی باشتر بۆ ئەواندا گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا بکا.
کارناسانی نەوت لە ئەمریکاش لەسەر ئەو باوەڕەن کە دوای هەڵگیرانی گەمارۆکانیش ئەگەری گەڕانەوەی خێرای کۆمپانیا نەوتییەکانو بووژانەوەی پیشەسازیی نەوتو گازی ئێران هێشتا هەر لاوازە.
ڕۆیتێرز دەڵێ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بە سەرنجدان بە بەردەوامیی دابەزینی نرخی نەوت لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر قازانجی زیاتر کۆکردۆتەوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕاکێشانی ئەوان بەرەو خۆی لە دوای نەمانی گەمارۆکان دەبێ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەوان هەبێ. دەوڵەتی ئێران لە مانگی خەرماناندا گوتی کە بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی سەرمایەدانەرو خاوەن کۆمپانیاکانی نەوت ڕەشنووسی هەندێ گرێبەستی سەرنجڕاکێشی بۆ کڕیارانی نەوت ئامادە کردوە، بەڵام وردەکاریی ئەو ڕەشنووسانە تا ئێستا ئاشکرا نەکراون.
کارناسانی ئابووری دەڵێن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا ئەو پڕستیژە نێودەوڵەتییەی نییە کە کۆمپانیا نەوتییەکان بیانەوێ لە وڵاتێکدا سەرمایە دابنێن کە بەرپرسایەتییپاراستنی سەرمایەکان وەئەستۆ ناگرێ.