سه‌ره‌ڕای پێداگریی پزیشکان له‌سه‌ر پێویستیی زیندانیی سیاسیی کورد مسته‌فا داودی به نهشتهرگهریو فیزیۆتراپی، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی زیندانی ورمێ له ناردنی نابوراو بۆ نه‌خۆشخانه‌یەک لە ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، مسته‌فا داودی به هۆی شکانی پلاتینی نێو لاقیو وشکبوونی یه‌کێک له ده‌ماره‌کانی خوێنبەری ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵە له زیندانی ورمێ‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ردو ئازارێکی زۆر بهرهوڕوویە، بەڵام به‌م حاڵه‌ش ڕێ له ناردنی بۆ ناوه‌نده دهرمانییهکانو چارەسەرکردنی ئه‌م زیندانییه سیاسییه گیراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ داوای مه‌ره‌خه‌سیی ده‌رمانی ئه‌م زیندانییه‌یان به دانانی بارمته‌ش ڕه‌د کردۆته‌وه‌و داوای ناوبراو سه‌باره‌ت به تهکمیلکردنی ده‌وره‌ی ده‌رمانیی ئەویان، به پاساوی نابوونی هێزو ئه‌منیه‌تی بوونی په‌روه‌نده‌که‌ی ڕه‌د کردۆته‌وه‌و پێیان گوتووه ده‌بێ تا کۆتایی ئازادکرانی له زیندان چاوه‌ڕوان بێ، ئه‌وه له حاڵیک دایه که بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌م گیراوه کورده هه‌روا به‌ره‌و خراپی ده‌ڕواو برینی لاقی قووڵتر ده‌بێته‌وه.
مسته‌فا داودی خه‌ڵکی شاری مههابادەو، ساڵی ١٣٨٧ به تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ یەکێک حیزبه کوردییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ناوبراو لە دادگا سزای١٠ ساڵ زیندان له دوورخراوه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پاو، ئێستا له زیندانی ورمێ هه‌شته‌مین ساڵی حوکمه‌که‌ی خۆی تێپه‌ڕ ده‌کا.