“عەلی کیالی” بکوژی بەناوبانگی سووریە، ناسراو بە “قەسابی سووریە” کە لە کوشتنی دەیان هەزار ژن و منداڵی سووریەدا دەستی هەیە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە خەڵات کرا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئیران ئەلیەوم” کە هەواڵدەرییەکی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە و چەند فەرماندەیەکی سپای قودسی ڕێژیم، لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتێکیان بە ناوی ” شێخی سووریە” بە عەلی کیالی بکوژی ژن و منداڵی سووریەکان کە بە قەسابی سووریە بە تایبەت لە ناوچەی “بانیاس” لە پارێزگای تەرتووس ناسراوە، بەخشی.
شایانی باسە کە خەڵکی سووریە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێژیمی ئەسەد بە بکوژی ڕاستەقینەی خەڵکی سووریە و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە دەزانن.












