ئه‌مریكا و ئوسترالیا لە دەریای هێند و ئارام دژی چین ڕێك ده‌كه‌ون.
سه‌ركرده‌كانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئوستڕالیا و ئه‌مریكا ده‌ڵێن: “هاوپه‌یمانەتییەکی باوه‌ڕپێكراو و پێبه‌ندبوویان ئیمزا كردوه بۆ بنبڕكردنی ڕێوشوێنه‌كانی چین له ناوچه‌ی زه‌ریای هێند و ئارام كه له‌وێدا بازرگانیی و ئازادیی كه‌شتییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كارێكی بنه‌ڕه‌تییه”.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر یه‌ك له “مارك ئسپێر” وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و “مایك پۆمپێئۆ” وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌ردوو هاوتا ئوستڕالییه‌كه‌یان “لیندا ریفۆلدز” وه‌زیری به‌رگری و “ماریز باین” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا به‌شدار بوون.
“مایك پۆمپێئۆ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: دوو جه‌مسه‌ری دێموكراتی گرنگ قه‌یرانێكی هه‌نووكه‌ییان له‌به‌رده‌م دایه كه ئه‌ویش ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاوچنۆكییه‌كانی حیزبی کۆمۆنیستی چینە، بۆیه پێویستی به مامه‌ڵه كردن هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م کێشەیە.
شایانی باسە ده‌ریای باشووری چین ڕێره‌وێكی ئاوی كێشه له سه‌ره،هه‌روه‌ها به پێی سه‌نته‌ری ستراتیژیی و توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له واشنگتۆن له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ریای باشووری چین، ڕێگه‌یه‌كی بازرگانیی و ژیاری و به بڕی ٣ تریلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار ساڵانه بازرگانی تێدا ده‌كرێ، بۆیه لای ئه‌مریكا گرنگه.
له‌وه‌ش گرنگتر گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین له هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌شه‌ی زیاتری سه‌ند. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنسوڵخانه‌ی چینی له هیوستنی ویلایه‌تی تێگزاس داخست.












