حاجی مەلا “ڕەسوول کەریمی” شاعیری ڕووناکدڵی نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، شاعیری نیشتمانپەروەر و قسەخۆشی گەلەکەمان لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و لە شوێنی لەدایکبوونی واتە گوندی ساروقامیش بە خاک سپێردرا.
شایانی باسە کە ناوبراو کەسێکی حیزب خۆشەویست و نیشتمانپەروەر و ڕووخۆش و قسە خۆش و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو، بە تایبەت ڕێز و خۆشەویستییەکی تایبەتی بۆ دوکتور قاسملووی هەمیشە زیندوو هەبوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕیزیان و خزم و کەسوکاری دەکەین.