حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رکۆماری ئێران ده‌ڵێ له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی سووریه ده‌بێ سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته بن، نه‌ک به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رکۆمار.
حه‌سه‌ن ڕووحانی له لێدوانێکدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ٢ی فه‌رانسه پێداگری کرده‌وه که گرووپێک له هه‌وڵ دان تا له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کاندا مه‌سه‌له‌ی سووریه به‌لاڕێدا به‌رن.
ڕووحانی کە بۆ خۆی‌و رێژیمەکەی بە پشتیوانیی سەرەکیی تێرۆریسم لە جیهان ناودەبرێن، لە قسەکانی بەر لە سەفەر بۆ فەڕانسە ئیدیعای کردوە کە دەبێ به هەموو لایه‌ک هه‌وڵ بدرێ ڕیشەی تێرۆریسم له سووریەدا وشک بکرێ. ئەو دەڵێ ئەو کارە به‌بێ هەبوونی ده‌وڵه‌تێکی بەهێزو بەدەسەڵات له ده‌مێشق دەستەبەر نابێ‌و فەشەل دێنێ. هەر بۆیە پێویستە دەوڵەتێکی ناوەندیی بەهێز لە دەمیشق هەبێو پشتیوانیی کۆمەڵگای جیهانی لە پشت بێ.
ئه‌م قسانه‌ی ڕووحانی له حاڵێک دایه که ئۆپۆزیسیۆنی سووریه‌و کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی که‌نداوی فارس گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیارکراوی ڕووسیه‌یان بۆ قه‌یرانی سووریه ڕه‌د کردۆته‌وه‌و دەڵێن ئامانجی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌هێز کردنی بەشار ئه‌سه‌دو له په‌راوێز خستنی دژبهرانیهتی.