لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی “ژیار”ی ساحێب، بۆ گرینگی دان بە کتێب و کتێب خوێندنەوە، لە ٤ گەڕەکی ئەم شارۆچکە چەند کتێبخانەیەکی گەڕۆکی بە ناوی “ڕۆچنە” دامەزراندوە.
ئەو کتێبانە بە هاوکاریی کەسانی دڵسۆز و کتێبدۆستان ئامادە کراون و ئامانجیان گرینگی دان بە کتێب و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگەدایە.
ئەنجومەنی “ژیار”ی ساحێب داواکارە لەو کەسانەی کە خاوەنی کتێبی زیادیین یان لە هەر ڕێگەیەکی تر کە بۆیان دەکرێ بۆ دەوڵەمەند کردنی کتێبخانەکانیان هاوکارییان بکەن.
جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی ژیاری ساحێب تا ئێستا چەندین چالاکیی جۆراوجۆری لە پێوەندی لەگەڵ کتێب و کتێب خوێندنەوەدا بەڕێوە بردوە، لە گرینگترینی ئەو کارانەیان بەڕێوەبردنی کتێبخانەی گشتیی شارۆچکەی ساحێب بە هاوکاریی ئەنجومەنی ئاسۆی ژیار بوو، کە هەموو ئێوارەی چوارشەممانە لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە بەڕێوە دەچوو.