خەڵکی ناڕازیی داشبەند دوای پێکدادانی دوو ماشین و گیان لەدەست دانی ٤ کەس لە جاددەی بۆکان میاندوواو، جاددەکەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەست.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە و پاش پێکدادانی ماشینێکی سەمەند و بارهەڵگرێک لە جاددەی بۆکان میاندوواو کە بوو بە هۆی گیان لەدەست دانی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی خەڵکی داشبەند، خەڵکی ناڕازی بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕێژیم و خراپی ڕێگاو بانەکان و بە تایبەت ڕێگا و بانەکانی کوردستان جاددەی سەرەکی بۆکان میاندواویان بەست و ڕێگایان نەدا ماشینەکان بەو ڕێگایەدا بڕۆن.
شایانی باسە کە هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ بەرپرسێکی ڕێژیم بۆ وڵامدانەوەی ئەو خەڵکە ئامادە نەبووە کە پێشتر بەڵێنی گەڵاڵەی گەورەکردن و بە ستاندارد کردنی جاددەکە واتە بە ئوتووبان کردنیان دابوو.