ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠ی خەزڵوەر، چوارەمین كۆبوونەوەی ڕێبەرانی وڵاتانی عەڕەبی‌و ئامریكای لاتین كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێناو تێیدا ڕاگه‌یه‌ندرا که ئێران دەبێ كۆتایی بە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچە بێنێ.
لە بەیاننامەی كۆتایی ئەم كۆبوونەوەیەدا ئاماژە بە چەندین مەسەلەی گرینگی سیاسی‌و ئابووری كراوەو ڕێبەرانی ئەم وڵاتانە له یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌دا داوایان لە ئێران كردووە تا كۆتایی بە کێشهخوڵقێنیو خۆتێهەڵقورتاندن لە كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بێنێ، هەروەها ورووژاندنی لایەنە دژبه‌ره‌کان له نێو وڵاتانی عه‌ڕه‌بی به‌هۆی كۆماری ئیسلامی‌یان مەحكووم كردوەو ده‌ڵێن ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران زیان بە ئەمنیەت‌و سەقامگیریی ناوچەکه دەگەیەنێ.
لەم بەیاننامەیەدا پێداگری لەسەر پێویستیی ڕێگەچارەیەكی سیاسی بۆ كۆتاییهێنان بە مه‌ینه‌تییه‌کانی خەڵكی سووریە كراوەتەوە. هەروەها پێداگریش لەسەر جێبەجێ كرانی ورد‌و دەقیقی بڕیارنامەی شوورای ئەمنیەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بابەت یەمەن كراوەتەوە. وڵاتە عەرەبییەكان لەم بەیاننامەیەدا هه‌روه‌ها نیگەرانیی خۆیان لە بابەت پەرەسەندنی تێرۆریسم لە وڵاتی لیبی دەربڕیوە.