مەلا سەید تەها كەریمی، یەكێك لە چالاکانی ئایینی شاری مەهاباد وێڕای ١١ كەس لە فەقێكانی لەم شارە دەستبەسەر كران.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، مەلا سەید تەها كەریمی یەكێك لە مامۆستایانی ئاینیی شاری مه‌هاباد له‌گه‌ڵ ١١ فه‌قێی لە ئاوایی قەرەبڵاغی سەر بە شاری مەهاباد، دەستبەسەر كراون، بەڵام تا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك له‌سه‌ر ناوی فەقێكانیو هه‌روه‌ها هۆكاری دەستبەسەركران و شوێنی به‌ندکرانیان نه‌زانراوه..
مەلا سەید تەها كەریمی پێشتریش لە ساڵی ١٣٩١ دەستبەسەرو بۆ ماوەی ١٧ مانگ لە زیندانی ڕەجایی شاری كەرەجدا توند كرابوو.