كاربەدەستێكی قەزایی لە بەحرەین ڕایگەیاند دادگایەكی ئەم وڵاتە مافی هاووڵاتیی بوونی لە دوو شیعەی وڵاتەكەی ئەستاندۆتەوە كە لە عێراق خولی ڕاهێنانی بۆ دانانەوەی بۆمب لە بەحرەین دیبوو، هەروەها سزای ١٠ ساڵ زیندانیشی به‌سه‌ر هه‌ر کام له‌وان‌دا سه‌پاندوه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ده‌زگای قه‌زایی به‌حره‌ین ئەم دوو كەسە بە تاوانی به‌شداری له خولێكی ڕاهێنان لە كەمپێكی میلیشیا نیزامییه‌کانی عێراق كە سەر بە ڕێژیمی ئێران بووە مەحكووم كراون.
ئەم سەرچاوەیە بە هەواڵدەریی فەرانسەی ڕاگه‌یاندوه: ئەم دوو كەسە بۆ ئەنجامدانی کارێکی تێرۆریستی‌و دانانەوەی بۆمب لە بەحرەین، خولی دروستكردن و بەكارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی‌و چەكی گەرمیان بینیوە.
دادگای بەحرەین لە بارودۆخێك‌دا ئەم حوكمەی به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا سه‌پاندوه كە پێوەندییەكانی نێوان بەحرەین‌و ڕێژیمی ئێران یەكجار گرژ‌و ئاڵۆزەو دەوڵەتی مەنامە بەهۆی دەستێوەردان‌و خۆتێهەڵقوتاندنی كۆماری ئیسلامی لە كاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە، باڵوێزی خۆی لە تاران بانگ كردۆتەوە‌و نوێنەری ئێرانیشی لە بەحرەین دەركردووە.
حەوتووی ڕابردوو دەوڵەتی بەحرەین ڕایگەیاند تۆڕێكی تێرۆریستیی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی ئاشکرا کردوه‌و ٤٧ كەس لە ئەندامانی ئەم تۆڕەی دەستبەسەر كردووە.