زیاتر لە ٥٧٠ قۆتابخانەی پۆلە سەرەتاییەكانی پارێزگای سنه سۆبه‌و سیسته‌می گهرمهکهرهوهی ستانداردنیان نییه‌و بەرپرسانیش هۆکاری ئه‌مه بۆ نه‌بوونی بودجه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
شەهرام سەعیدی بەرپرسی نوێكردنەوەی كەرەستەکانی قوتابخانەكانی پارێزگای سنه ده‌ڵێ لە كاتێكدا دوو مانگ لە دەستپێكی ساڵی نوێ خوێندن تێپەڕ بووە، بەڵام زیاتر لە ٥٧٠ی قۆتابخانەی ئه‌و پارێزگایه هیچ كەرەستەی گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی ستانداردیان نییه.
ئه‌و ده‌ڵێ ساڵی رابردوو بڕیار درابوو كە زیاتر لە ٢٢ میلیارد‌و ١٠٠ میلیۆن تمەن پارە ڕادەستی رێكخراوەی نوێكردنەوە ی قۆتابخانەكان بكەن تا كەرەستەو ئیمكاناتی پێویست بۆ قوتابخانه‌کان دابین بكرێ، بەڵام پاش دوساڵ هێشتا ئەم بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
شەهرام سەعیدی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌یان بدرێتێ ده‌توانن بۆ ئه‌مساڵ سیستمی گه‌رمکه‌ره‌وه بۆ ٢٠٠ قوتابخانه دابنێن. قسه‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت له حاڵێکدایه که ٨ مانگ له ساڵی ٩٤ ڕابردووه‌و وهزری سه‌رماو سه‌هۆڵبه‌ندان هه‌موو کوردستانی گرتۆته‌وه.
ئه‌و نایشارێته‌وه که هه‌ر ئێستا سه‌دی ٤٠ ی قوتابخانه‌کانی پارێزگای سنه پێویستیان به توند‌و تۆڵ کردنه‌وه‌یه.
چەند رۆژ پێشیش قوتابخانەكانی شاری بانەش ، لەگەڵ نەبوونی سووتەمەنی‌و كەرەستەی گەرمكەرەوە بەرەوڕوو بوون‌و ته‌نانه‌ت مامۆکانیش لە بەر سەرما وەدەنگ هاتوون.
نەبوونی نەوت لە قوتابخانەكانی شارەكانی بانەو سەردەشتو پیرانشار لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی تایبەت بەو شارانە دەنگدانەوەی بووەو باوك‌و دایكی قوتابییەكان بەنیسبەت كەمتەرخەمیی بەرپرسان كە دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی منداڵەكانیان نیگەرانیان دەربڕیوە.