به‌هۆی په‌لاماری هێزە ئەمنیەتییهكانی ئێران بۆ سەرە لاوانی گەڕەكێك له شاری ئەهواز گەنجێك لاوێک گیانی لەدەست داوو چەند كەسی دیكەش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌کانی مافی داکۆکی له مافی مرۆڤ له ئه‌هواز رۆژی سێشەممە ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێزه ئهمنیهتیو چه‌کداره‌کانی ڕێژیم بە مەبەستی گرتنی لاوانی گەڕەكی “لەشكرئاباد”ی شاری ئەهواز هێرشیان كردە سەر نانواخانەو قاوەخانهو دەستگێڕهکانی ئەو گەڕەكەو ته‌قه‌یان لێکردوون.
له‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا لاوێکی عەرەب بەناوی “عەلی جەلالی”ی تەمەن ١٧ ساڵ لەنێو دووكانی نانه‌وایی كوژراوەو چەند كەسی دیكەش بریندار بوون. دوای ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵکی تووڕه‌و شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌و ڕووداوه هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی “كەڵانتەریی ٣٠”ی ئەهوازو له به‌رده‌م ئه‌و بنکه‌یه‌ی ڕێژیم کۆبوونه‌ته‌وه.
شایانی باسه تا ئێستاش بەرپرسانی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به ته‌قه‌کردن له‌و خه‌ڵکه‌و کوشتنی ئه‌و تازه لاوه نه‌داوه.