باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ جارێکی دیکه‌ش “بارودۆخی تایبه‌تیی” له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێرانی بۆماوه‌ی ساڵێكی دیكه درێژ كرده‌وه.
ئه‌و بڕیاره بۆ سی‌و حهوتهمین جاره له دژی ئێران نوێ ده‌بێته‌وه‌و بنه‌مای زۆر له گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا به دژی ئێرانیش هه‌ر ئه‌و قانوونه‌یه.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ كونگره‌ی وڵاته‌که‌ی نوسیویه‌تی که پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران هیچ نه‌گۆڕاوه‌و، بۆیه‌ش بارودۆخی تایبه‌تیی له پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سالیکی دیکه‌ش وه‌ک خۆی ده‌مێنن.
بارودۆخی تایبه‌تیی لهپێوهندییهكانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران ساڵی ٥٧و دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له ئێران به بڕیاری جیمی كارتێر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئه‌مریكا په‌سند کرا؛ هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکاو به‌ندکردنی کارمه‌نده‌کانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران‌و تێکچوونی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بوو.
ئۆباما له نامه‌که‌یدا بۆ کۆنگره نووسیویه‌تی که پێوه‌ندییه‌كانی ئێمه له گه‌ڵ ئێران هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی ئاسایی، بۆیه ئه‌و بارودۆخه ده‌بێ بۆ ساڵی ٢٠١٦ ش درێژه‌ی هه‌بێ.