تێكهه‌ڵچوونه چه‌كدارییه‌کان له ئێران‌و به‌كارهێنانی چه‌كی گه‌رم له‌و وڵاته سه‌دی ٣٤ زیادی كردوه.
موحه‌ممه‌د ڕه‌زا موقیمی، سه‌رۆكی ئاگایی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕێژیم وێڕای ڕاگه‌یاندنی زیادکردنی سه‌دی ٣٤ ی پێکهه‌ڵپڕژانه چه‌کدارییه‌کان‌و ڕوداوی كوشتن به چه‌كی گه‌رم ده‌ڵێ به‌رده‌وامیی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی گشتیی وڵات هه‌یه.
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌کان یه‌ك له‌سه‌ر سێی كوشتنه‌كان له ئێران به چه‌كی گه‌رم ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که به‌پێی قانوونه‌کانی ئێران هه‌ڵگرتنی چه‌ک قه‌ده‌غه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌ت‌دا سزای ئێعدامی له‌سه‌ره.
چاوه‌دێرانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن له ئێران ئه‌و توێژه‌ی زیان‌دیتووی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن، به تایبه‌ت لاوان‌و كێشه‌ی بێكاری‌و هه‌ژاری به‌ربینگی پێ‌گرتوون، ڕاگرتنی چه‌ك‌و به‌كارهێنانی به‌مافی خۆیان ده‌زانن.
ئیڕنا، هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی کۆماری ئیسلامیش له زمان خه‌سارناسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ڵێ
تا ئه‌و كاته‌ی كه ئاماری لاوانی خوێندكاری بێكار له وڵات‌دا و به‌و هۆیه‌وه بێ‌هیوایی ئه‌وان له دۆزینه‌وه‌ی کار‌و بنیاتنانی داهاتوویه‌کی گه‌ش ڕوو له زیادبوون بێ، خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و یه‌ک له‌وانیش به‌كارهێنانی چه‌كی گه‌رم‌و تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری‌و ڕاوڕووتیش زیاتر ده‌بن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم ئێران ڕایگه‌یاندووه كه له ساڵی ١٣٩٣دا زیاتر له ٢٠٠٠ كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست‌و ١٣٠٠ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی له‌ئێران‌دا ڕوویان داوه، جیا له‌وه‌ش زیاتر له بیست هه‌زار په‌روه‌نده‌ی که‌یفه‌ریی دیکه‌ش خراوه‌ته سه‌ر په‌روه‌نده‌کانی دیکه.