له حاڵێكدا قه‌راربوو له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ‌دا كارخانه‌ی ئه‌سیدسیتریكی شاری كرماشان سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌کار بێته‌وه، به‌ڵام ئێستاش به بیانووی ئه‌وه‌ی گیروگرفتی ماڵی ناوی ده‌به‌ن، ئه‌م كارخانه‌یه داخراوه.
ئه‌ندازیار ڕه‌زا ڕه‌حیمی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامانه‌كان‌و بازرگانیی پارێزگای كرماشان وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه هه‌موو پشكی ئه‌م كارخانه‌یه سه‌ربه شیركه‌تی “شه‌ستا”یه، گوتی ئه‌م كارخانه‌یه بۆ دووباره وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه هیندێک له ماشێنه‌کانی پێویستیی به ته‌رخان‌کردنی بڕی 2 میلیارد تمه‌ن بوودجه هه‌یه كه ده‌بێ له لایه‌ن شیركه‌تی شه‌ستاوه دابین بكرێ.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامانه‌كان‌و بازرگانیی پارێزگای كرماشان گوتی، شه‌ستا به‌ڵێنیی داوه كه به گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ریی كارخانه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ته‌رخان بكا، به‌ڵام هێشتا زه‌مه‌نێكی دیاری‌كراوی بۆ دانه‌ناوه.
ڕه‌حیمی وه‌بیری هێنایه‌وه كه دووباره وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کانی كارخانه‌ی ئه‌سیدسیتریك بڕی ١٠ میلیارد تمه‌نی سه‌رمایه پێویسته. ناوبراو گوتی ئه‌م كارخانه‌یه ته‌نیا ٤ ساڵ كاری كرد، به‌ڵام به هۆی هاورده‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌سیدسیتریك بێ كوالیتی له وڵاتی چین داخرا.
به‌قسه‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته، ئه‌سیدسیتریكێك که له‌م كارخانه‌یه به‌رهه‌م دێ، باشترین‌و به كوالیتیترین جۆره له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌دا. به قسه‌ی ناوبراو، كارخانه‌ی ئه‌سیدسیتریكی كرماشان توانای به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه ١٢ هه‌زار تۆن ئه‌سیدسیتریكی هه‌یه‌و ١٥٠ كرێكاریش له‌م شوێنه ده‌توانن كاری تێدا بكه‌ن.