گرووپێك له کرێکارانی گرێبه‌ستی ئیداره‌ی به‌رقی سنه‌و كۆمه‌ڵێك كرێكاری دیكه‌ی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئیلام بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به بارودۆخی ژیانیان کۆبونه‌وه.
سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٩ ی خه‌زه‌لوه‌ر كرێکارانی گرێبه‌ستی یه‌كه‌ی دابه‌شكردنی ئیداره‌ی به‌رقی سنه، به هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی ٢ مانگ‌و هه‌روه‌ها ٤ مانگ زیاده‌كاری له شوێنی كاروباری ماڵیی ئه‌م ئیداره له شه‌قامی ئیستقلالی سنه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌وه جیا له واده‌و به‌ڵێن وه‌ڵامێ گونجاویان وه‌رنه‌گرتوه.
هه‌ر دۆینێ كۆمه‌ڵێك له كرێکارانو کارمه‌نده‌کانی شیركه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری ئیلام به هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ٣ مانگی خۆیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌م ڕێكخراوه‌یه کۆبوونه‌وه‌و ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌وان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوایان کرد مووچه‌ی دواكه‌وتووی چه‌ند مانگی پێشوویان بدرێتێ.