“ئانگێلا مێرکێل”، سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان تورکیە و یوونان هۆشداری دایە تورکیە و دەڵی: “شەڕی تورکیە لەگەڵ یوونان بە واتای شەڕی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ ئورووپا.”
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئەلعەرەبییە”، ئانگێلا مێرکێل سەرۆکی ئاڵمان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ “ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری تورکیە، هۆشداریی جیددی داوەتە ناوبراو کە دەست لە هەڵکەندنی بیرە نەوتەکان لە دەریای مەدیتەرانە و لە سنووری یوونان هەڵ بگرێ ئەگینا حکوومەتی یوونان بە تووندی بەرەو ڕووی تورکیە دەبێتەوە و لە ئەگەری ڕوودانی هەر شەڕێکیشدا لەگەڵ یوونان، ئورووپا پشتی یوونان دەگرێ و ڕوو بە ڕووی تورکیە دەبێتەوە.
شایانی باسە کە تورکیە لە هەوڵی زیندوو کردنەوەی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریی عوسمانییە و هەوڵی جددییشی بۆ دەدا. لە هەوڵی زیاد کردنی دەسەڵات و ڕووبەری ئەو وڵاتەیە، هەر بۆیە وەکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێکی گرینگە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.












