ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، حوکمی لێدانی ٧٢ قامچی “فواد عەنایەتی”، خەڵکی سنە لە دادگای ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
جێی ئاماژەیە، فواد عەنایەتی و ٧ کەسی دیکە، سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری سنە، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی وڵات لە ڕێگەی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی” سەرجەم بە ٨٠ مانگ بەند کران و لێدانی ٥٩٢ قامچی مەحکووم کراون.
بە پێی ئەو حوکمە، “فەرهاد تاریمورادی” ، “ئەحمەد مورادی” و “فواد قەهرەمانی” هەر کامەیان بە یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی و “محەممەد شەهباسی”، “ڕەزا ڕەجایی”، “پوریا فەیزی”، “فواد عەنایەتی” و “ئیبراهیم ئاقایی” هەرکامەیان حوکمی ١٠ مانگ بەند کران و لێدانی ٧٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە.
شایانی باسە ئەو هەشت هاووڵاتییە لە کاتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕەزبەری سنە کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پێک هاتبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.