دایە “پەریزاد شێخە” دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، دایە “پەریزاد شێخە” خەڵکی گوندی “بووبانە” لە ناوچەی “بڵفەت”ـی سەردەشت لە تەمەنی ١١٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە پەریزاد دایکی پێشمەرگەی ئازا و چاو نەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی “هەمزە شێخی” بوو کە ساڵی ٦٤ی هەتاوی دوای شەڕێکی قارەمانانە لەگەڵ دوژمندا لە ناوچەی سەقز شەهید بوو و گیانی پاکی کردە قوربانی ئازادی گەل و نیشتمانەکەی.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی دایە پەریزاد و خزم و کەسوکاری دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.