پڕۆفسۆر “مەسعوود گوڵزاری”، زانای بەناوبانگی ئێرانی کۆچی دوایی کرد.
گوڵزاری خاوەن کتێبی تایبەت بە مێژووی کورد بە تایبەت لە کرماشان و هەروەها خاوەنی کتێبی کرماشان و کوردستان بوو.
پڕۆفسۆر “مەسعوود گوڵزاری” ئاسەوارناسی بە ناوبانگی ئێرانی و مامۆستای زانکۆی تاران کە لە کتێبی کرماشان و کوردستاندا باس لە زۆر شتی سەپێندراو بەسەر مێژووی کورددا دەکا و کرماشان بە بێوێنە لە بابەتی مێژووییەوە لە ئێران ناو دەبا و دەڵێ: “لە هیچ شارێکی ئێراندا وەکوو کرماشان ئاسەواری مێژوویی و کۆنی بە کەلک بۆ پێداچوونەوە بە مێژوو لەبەردەست دا نییە و ئەو شارە ناوی کرماشانە نەک کرمانشاه.”
ناوبراو هەر سەبارەت بە بۆچوونەکانی لە سەر کورد لە لایەن پان ئێرانیستەکانەوە ڕەخنەی زۆری لێگیراوە، بەڵام پڕۆفسۆر گوڵزاری پێداگر بوو لە سەر بۆچوونەکانی و کوردی وەکوو خەڵکی خاوەن زاگرۆس زانیوە و دەڵێ کورد لە شوێنێکی دیکەوە نەهاتوون بەڵکوو نیشتەجێ و خاوەنی کوردستانن.