بابه‌ك زه‌نجانی ده‌ڵێ من ئێستا به تاوانی مافیا دادگایی ده‌کرێم، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژه سه‌خته‌كانی به هاوكاریی من تێپه‌ڕاند.
بابه‌ك زه‌نجانی که له ئێران به میلیاردێری نه‌وتی ناسراوه، له حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به تاوانه‌كانی له دادگای شۆڕشی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌له‌واتی گوتی ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به‌سه‌ر داراییه‌كه‌ی دابگیردرێ، هه‌موو دارایی‌و سامانه‌که‌ی به ناوی كه‌سێكی دیكه كردوه.
بابه‌ك زه‌نجانی له وڵامی پرسیاری جێگری دادستانی ئێران كه ناوبراوه به سه‌رۆكی تۆڕی مافیایی ناو برد، گوتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كانی‌دا له‌گه‌ڵ ناوبراووتیمه ئابوورییه‌که‌ی به تایبه‌ت بانكی ناوبراو له ناوچه‌ی “لابوان” له مالێزی ئه‌و قه‌یرانه‌ی تێپه‌ڕاندوه.
میلیاردێری نه‌وتیی ئێران له كۆتایی قسه‌كانی‌دا گوتبووی كه له ساڵی ١٣٨٧ دوو شیركه‌تی فڕۆكه‌وانیی به ٢٢ فڕۆكه‌وه له ئۆكراین كڕیوه‌و هه‌مووی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی له تاران گه‌ڕاندۆته‌وه. ناوبراو بۆ جارێكی دیكه‌ش ڕوو به داواکاری گشتی گوتی، ئێوه بۆ تاڵان‌کردنی ماڵه‌که‌م هه‌موو فڕۆكه‌كانتان به ٧٧ میلیۆن دۆلار داناوه، به‌ڵام ئه‌وان بایی زیاتر له15 میلیارد دۆلارن.