ڕووسیە کۆنتڕۆڵی سێ پارێزگای هاوسنووری ئیسڕائیلی لە سووریە دایە دەستی گرووپی “حووران” کە گرووپێکی دژبەری بەشار ئەسەد و کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کاناڵی ئای ٢٤ـی ئیسڕائیل، گرووپێک بە ناوی ئەرتەشی حووران، کۆنتڕۆڵی سێ پارێزگای هاوسنووری ئیسرائیلیان لە سووریە گرتە دەست.
هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو گرووپە نیزامییە کە کەسێک بەناوی “ئەحمەد ئەلوەدا” فەرماندەییان دەکا کە پێشتر بە دژی دەوڵەتی بەشار ئەسەد شەڕی کردوە.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندوە کە بە هۆی ئەوەی کە ئیسڕائیل و ڕووسیە خوازیاری کۆتایی هاتنی ئاژاوە لە ئوورشەلیم و دەمێشقن، ئەو کارەیان بە جێ و بە سوود ناو بردوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو گرووپە کە کۆنتڕۆڵی ٣ پارێزگای سووریەیان گرتوەتە دەست، لە هەوڵدان تاکوو بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئەسەد و هێزەکانی حیزبوڵڵا لەو ناوچانە لابەرن و کۆتایی بە کار و چالاکییەکانیان بێنن.
ئەرتەشی حووران، گرووپێکی شەڕکەری شۆڕشییە کە لە پارێزگاکانی دەرعا و قونەیتەرییە و لە ناوچەی حووران چالاکی دەکا. ئەو گرووپە زیاتر لە ئەفسەر و کادرە نیزامییە پلە باڵاکانی قەفقازی پێکهاتووە کە دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە چالاکیی دەکا.












