عادڵ ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ربستان، له په‌راوێزی كۆنفرانسی وڵاتانی عهرهبیو ئامریكای لاتین له ریاز له وتووێژێكدا به تلویزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی گوت نزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئامریكای لاتین تهركبوونهوهی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جوبه‌یر هه‌روه‌ها گوتی، وڵاتانی ئامریكای لاتین له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر پرسی سه‌قامگیریی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا هاوڕان‌و هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌ئیید ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان گوتی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه پێوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئا‌مریكا لاتین بگرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ریك كراوه‌ته‌وه‌و تاران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ له ئاستی دۆستانی كه‌م ده‌بێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی ئێران به ناتوانابوونیله وه‌ده‌ستهێنانی دۆست و هاوپه‌یمان له هه‌وڵی ئه‌مه دایه كه زیاتر پێوه‌ندی به وڵاتانه‌وه بكا. ئه‌گه‌ر عهرهبستانو وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندیی به وڵاتانی ئامریكای لاتینه‌وه بگرن، تاران زیاتر ته‌ریك ده‌بێته‌وه.
شێخ خالید ئالی خه‌لیفه ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ینیش داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه ده‌ست له كاروباری نێو خۆی به‌حره‌ین وه‌رنه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌حره‌ین گوتی، ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێ پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ههرهبی هه‌بێ، سه‌ره‌تا ده‌بێ واز له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێی بێنێ.