ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، “ڕەشید ناسرزاده” چالاکی ژینگەپارێز، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شاری شنۆ کرا.
ناوبراو لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شنۆ، بە ٦ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بە ١٨ مانگ زیندانی کەم کرایەوە.
ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی وڵات و بانگەشە دژی ڕێژیم ” تۆمەتبار کراوە.
سەپاندنی ئەو حوکمە بە سەر ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و مەئموورانی دادوەریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری شنۆ بووە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە جادەی پیرانشار ـ شنۆ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
“ڕەشید ناسرزادە” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی سەرماوەزی هەمان ساڵ، پاش ٤٤ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.