لە وڵاتی سوئێد هێرش کرایە سەر ماڵی “سۆهەیلا کەڵهوڕ”، ژنە چالاکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی بە بۆمبێکی دەستی هێرش کراوەتە سەر ماڵی “سۆهەیلا فۆرش کەڵهوڕ”، چالاکوانی سیاسیی کورد لە شاری کارڵسکۆگای سوئێد، کە بە پێی زانیارییەکان و گوتەی پۆلیس بۆمبەکە بە مەبەستی هێرشی تیرۆریستی دانراوە.
لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ئاگر لە ژووری خەوتنی سۆهەیلا کەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەر نەکەوتوە.
سۆهەیلا کەڵهو، خەڵکی شاری “گەیلان”ـی سەر بە کرماشان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی مەسیحیی سوئێدە.
جێی ئاماژەیە، لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەڕی “یەکیەتیی ئەنجوومەنەکان بۆ ئێرانێکی ئازاد” بڵاو کراوەتەوە گوتوویەتی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا چەن کەسێک لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڕەشەیان لە خۆی و بنەماڵەکەی کردوە و پێیان گوتوە دەبێ کۆتایی بە چالاکییەکانی لە دژی کۆماری ئیسلامی بهێنێ.












