بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە ۵ کۆڵبەر بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ۵ی گەلاوێژی ۹۹ی هەتاوی لە سنووری بانە دەستەیەک کاسبکار دەکەونە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا ۵ کۆڵبەر بریندار دەبن، سێ لەو کۆڵبەرانە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانەدا ڕاگیراون و دوانیشیان کە بەرەو سنووری باشوورهەڵاتوون چارەنووسیان نادیارە.
ناوی دوو کەس لەو کاسبکارانە ” ئازاد شەریفی” کوڕی سوارەبەگ خەڵکی مەریزەڵانی بانە و “شێخ عەلی حوسێنی” کوڕی محەممەدی فەقێ سەعیدی هەمزەڵان بۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات ڕوون بۆتەوە.
هەروەها کەسێکی دیکەش خەڵکی کۆڵەسەی سەردەشتە و ناوی باوکی عەبدوڵایە بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوەکەی نەزانراوە.
شایانی باسە کە دوو کەس لە بریندارەکان بۆ دیوی باشوور هەڵاتوون و برینی یەکێکیان زۆر قورس بووە و سەرچاوەی هەواڵەکە باس لە ئەگەری گیان لەدەست دانی ئەو کەسە دەکا.