بەدوای هەڵبژاردنی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە میانمار، حیزبی “لیگی میللیی بۆ دێموكراسی” توانی بە زۆرینەی دەنگ، دهسهڵاتی نیزامیی وڵاتەكەی پشت خۆی بخا.
خاتوو سووچی ڕۆژی دووشەممە پێشبینی ئەمەی کردبوو كە حیزبەكەی لەم هەڵبژاردنانەدا سەركەوتوو دەبێ. وتەبێژی حیزبی “لیگی میللیی بۆ دێموكراسی”ش گوتبووی كە ئەم حیزبە سەدی ٨٠ی دەنگی ناوچەكانی ناوەندی وڵاتەكەی بەدەست دێنێ. ئێستاش چاوەڕوان دەكرێ كە كومیسیۆنی هەڵبژاردن ئاكامی یهکلابووهی ههڵبژاردنهکان بە ڕەسمی ئاشکرا بکا، بهڵام حیزبی دهسهڵاتدار له ئێستاوه ملی بۆ دۆڕانهکهی ڕاکێشاوه.
هەڵبژاردنی ڕۆژی شەممەی وڵاتی میانمار، یەكەمین هەڵبژاردنی ڕكەبەریی لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا بووە. ئانگ سان سووچی ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی میانمارو، براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل كە ماوەی ١٥ ساڵ لە ماڵهکهیدا زیندانی كرابوو، ئێستا كاتێك دەتوانێ بهرهوڕووی نیزامییهکان که یهک له چواری کورسییهکانی پاڕلمانیان بە بێ هەڵبژاردن له دهست دایه ببێته، كە حیزبەكەی بتوانێ زۆرینەی دەنگەكان بباتهوه.
خاتوو سووچی بۆ هێنانەوەی زۆرینەی دەنگەكان، پێویستیی بە ٣٣٠ كورسی یان بە واتایەكی دیكە سەدی ٦٧ی دەنگ، لە دوو مەجلیسی میانماردا هەیەو؛ ئەگەر زۆرینەی دەنگەكان هی حیزبی ئانگ سان سووچی بێ، بەپێی قانوونو بە هۆی ئەوەی كە منداڵەكانی هاووڵاتیی وڵاتێکی بیانین، ناتوانێ چاوی له پۆستی سەركۆماری بێ.