نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕایگەیاندوە کە لە چەند گەڵاڵەیەکی نوێدا هەوڵ دەدەین گوشارەکان لە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر بکەین.
“برایا هوک”، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە دوایین ڕاگەیەندراوی خۆیدا ڕایگەیاندوە کە دەوڵەتی ئەمریکا لە چەند بڕیارنامەیەکدا هەموو هەوڵ و توانای خۆی دەخاتە گەڕ تا گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی نەک هەر بەردەوام بێ، بەڵکوو توندتر و قورستر لە پێشوو بێ.
هوک هەروەها باسی لەوە کرد ئەمریکا پڕۆژەیەکی بۆ بەردەوام بوونی گەمارۆی کڕین و فرۆشتنی چەک لە سەر ئەو ڕێژیمە هەیە، هەوڵ دەدەین ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بەو قەناعەتە بگەیەنین کە پەسەندی بکەن، چوونکە ئەگەر ئەو گەڵاڵەیە پەسند نەکرێ، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا کە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، دەسەڵاتی زیاتر پەرەدەستێنێ و کوشتن و جینایەتەکانی زیاتر دەبێ.
“برایان هوک” هەروەها باسی لەوە کردوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا و لە درێژەی سەفەرەکانی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی تاوتوێی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتانە دەکا و هەوڵ دەدا هەرچی زووتر، گوشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی چڕتر بکەنەوە.












