“حەسەن قەیتەران” کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،
ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، حەسەن قەیتەران خەڵکی گوندی “گردیاقووب” لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دوای تەمەنێکی پڕ لە ئاوات و ئامانجی سەرکەوتنی گەل و نیشتمانەکەی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک حەسەن ئامۆزای فەرماندەی قارەمان شەهید “عومەر قەیتەران”، فەرماندەی هێزی شەهید ئەفشین بوو، ناوبراو هەموو کات پاڵپشتی پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات بوو و چەندین جاریش لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی یارمەتی گەیاندن و پێوەندی لەگەڵ پێشمەرگە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کاک حەسەن و خزم و کەسوکاری دەکەین و بەداخین بۆ کۆچی دوایی کاک حەسەن قەیتەران.