لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕێژیم بۆ سەر گوندی “سووران کاکاوەند” سەر بە شاری هەرسین و وڵامدانەوەی خەڵکی گوندەکە، ٥ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم بە توندی بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەند ڕۆژ پێش هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕێژیم بۆ سەرکوتی خەڵکی گوندی “سووران کاکاوەند” سەر بە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان، دەچنە ئەو گوندە و سەرەڕای بێڕێزی کردن تەقە لە خەڵکی گوندەکە دەکەن و کەسێکی خەڵکی ئەو گوندە بریندار دەکەن، لە وڵامدا خەڵک هێرش دەکەنە سەر هێزە سەرکوتکەرەکان و ٥ کەس لەو چەکدارانە بە توندی بریندار دەکەن و دوای چەند ڕۆژ یەکێک لە چەکدارەکانی هێزی ئینتیزامیی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا و ئێستاش هێزەکانی ڕێژیم دەستیان کردوە بە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی گوندەکانی سووران و گرەبان کە کوردانی یارسانی لێ دەژین.