پارلمانی كاتالۆنیا لە كۆبوونەوەی كاریی ڕۆژی دووشەممەی خۆیدا دەنگی بهڵێی بە دەسپێكی ڕەوتی گەڵاڵەی جیابوونەوە لە وڵاتی ئیسپانیاو سهربهخۆیی دا.
ئەم گەڵاڵەیە كە بە ٧٢ دەنگی بهڵێو ٦٣ دەنگی دژ پەسند كرا، یەكەم هەنگاو بۆ جیابوونەوەی ئەم ناوچەیە لە وڵاتی ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٧ دهبێ.
هەڵبژاردنی دووبارەی ئارتور مێس، سەرۆكی دەوڵەتی ناوچەیی كاتالۆنیاش لەم بابەتانەیە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێنەرانی پارلمانی ئەم ناوچەیە بڕیاری لهسهر دهدهن.
بهپێی ئاکامهکانی دوایین ڕاپرسی كە لەلایەن ڕۆژنامەی “ئێل پائیس” بڵاوكرایەوە، سێ لە چواری خەڵكی ئەم ناوچەیە دژی ئهوه بوون كە ناوبراو دووبارە دەسەڵات بگرێتە دەست.
ئەم ڕاپرسییە لە حاڵێكدا كرا كە واریانۆ راخۆی، سەرۆك وەزیری ئیسپانیاش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دیپڵۆماتەكانی وڵاتەكەی پێداگریی كردەوە كە قانوونی بنەڕەتیی ئیسپانیا ئیزن نادا هیچ ناوچەیەك لەم وڵاتە جیابێتەوە.
سهربهخۆییخوازان لە كاتالۆنیا داوای جیا بوونەوەی تەواو لە ئیسپانیا و پێكهێنانی كۆماری كاتالۆنیا دهکهن، ئەوە لە حاڵێك دایە كە سەرۆكی گشت حیزبەكانی دژبەری حیزبی دەسەڵاتدار وێڕای پشتیوانی كردن لە ڕێفراندۆم، پێداگری لە سەر سەربەخۆبوونی ئەم ناوچەیە دەكەنو دهڵێن: كاتالۆنیا لە ڕووی سیاسییەوە دەتوانێ لە ئیسپانیا جیا بێتەوە، بەڵام پێویستە وەك بەشێك لە خاكی ئەم وڵاتە بمێنێتەوە.