“عەبدولڕەحمان قەرەنی نژاد” برای شەهید و کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەری ناوچەی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزب و گەل بە ناوی “عەبدولڕەحمان قەرەنی نژاد” برای شەهید “کەریم قەرەنی دەوڵەت ئابادی” لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی کوردپەروەر بوو کە ئاواتی هاتنەدی ئاواتی برا شەهیدەکەی بوو، تا کۆتایی ژیانیشی وەفادار بە نیشتمان و گەلەکەی مایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کاک عەبدولڕەحمان و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین.