چەند باڵەفڕێکی ئیسڕائیلی هێرشیان کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری سووریە.
بە پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، شەوی هەینی لەسەر شەممە ٣ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی فڕۆکەکانی ئیسڕائیل هێرشێکی بەربڵاویان کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەرتەشی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی گوڵان لە سنووری نێوان سووریە و ئیسرائیل.
بەم هۆیەوە بنکە و بارەگاکانی سووریە بە تەواوەتی وێران بووە و خەسارێکی زۆری گیانی و ماددی بەو ناوەندانە گەیشتوە و چەندین کەس لە هێزەکانی ئەسەد کوژراون و بریندار بوون.
ئیسرائیل نایشارێتەوە کە بنکە و بارەگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر کوێی سووریەدا بێ دەکاتە ئامانج و ئیزن نادا بنکەی نیزامیی کۆماری ئیسلامیی و تێرۆریستەکانی هاوپەیمانی ئەو ڕێژیمە لە خاکی سووریەدا هەبێ.
سەرەڕای سەدان هێرشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر سپای قودس و هاوپەیمانەکانی هێشتا کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیوێراوە تەنانەت باسی ئەو هێرشانەش بکا چ بگا بەوەی وڵام بداتەوە.












