“خەدیجە قادرپوور”، دایکی شەهید “سەید جەلال چیڕ” لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، دایە خەدیجە قادرپووردایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی شەهید “سەید جەلال چیڕ” لە شارەدێی سەرچنار لە ناوچەی چۆمی مەجید خان بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە کە ماڵی دایە خەدیجە هەموو کات جێگەی حەسانەوە و متمانەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و ئەو ژنە نیشتمانپەروەرە پشت و پەنای پێشمەرگە و دڵسۆزانی گەلەکەی بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی دایە خەدیجە و خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.