بێهرووز كەماڵوەندی، وتەبێژو جێگری ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دهڵێ لە حاڵی حازردا بەپێی بەرنامەیەك خەریكی كۆ كردنەوەی ئەم سانتریفیووژانەیەن كە له کات کهوتوونو لە هیچ هەوڵێكیش شل نەبووینەتەوە.
كەماڵوەندی لە ڕەوتی سەردانی پێشانگای ڕاگەیەندنەكاندا گوتی: ١٠ هەزار سانتریفیووژمان ههبوو كە چەند ساڵ بوو له کار کهوتبوونو له ئێستادا ههر ئەم سانتریفیووژانە كۆ کراونهتهوهو ئاژانس كاری خۆی لە بابەت جێبەجی كردنی نێوهڕۆکی ڕێککهوتنهکه دهباته پێشێ، تەنیا جیاوازییەكەی ئەوەیە كە بڕیارە ئەم كارە تا ئاستێك بەرەو پێش بچێ كە دەست لەم ماشێنانە نەدرێ كە له ئێستادا کار دهکهن.
حەوتووی ڕابردوو عەلی ئەكبەر ساڵحی، سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، گوتبووی كە ڕەوتی كەمکردنهوهی ڕێژەی سانتریفیووژەكانیان دەست پێ كردووە، بەڵام هاوكات ٢٠ نوێنەری مەجلیسی ئێران حەسەن ڕووحانییان لەم بارەوە وریا كردبۆوەو داوای كەم نەكردنەوەی ڕێژەی سانتریفیووژەكانیان کردبوو. پاش وریا كرانەوەی ڕووحانی لە لایەن ئەم نوێنەرانەوە، جەواد كەریمی قودووسی، یەكێك لە نوێنەرە ڕەخنەگرەكانی دەوڵەت لە مەجلیسی ئێران گوتبووی كاری كۆكردنەوەی سانتریفیووژەكان ڕاگیراوە.
بەپێی نێوەڕۆكی ڕێككەوتنامەی ئێران لەگەڵ گرووپی ١+٥، پێویستە كۆماری ئیسلامی بەر لە جێبەجێكرانی پرۆسەی ڕاگیرانو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی ئامریكاو یەكیەتیی ئورووپا، ژمارهی سانتیرفیووژەكانی پێشووی خۆی لە دامەزراوەكانی نەتەنز بگەیەنێتە ٥٠٦٠ سانتریفیووژ و ئەوانەی ئێستاش كە لە فۆردۆ جێگیر كراون بۆ ١٠٤٤ دەزگا كەم بكاتەوە.
بهپێی ئهو ڕێککهوتنه ماشێنە كۆكراوەكان بۆ ئەنبارێك لە ئێران دەگوازرێنەوە كە لە ژێر چاوەدێری بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا دهبێ.
هەروەها بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان، ئێران پێویستە چەند هەنگاوێكی دی هەڵبێنێتەوە، بۆ نموونە كەمكردنەوەی ڕێژەی سانتریفیووژەكان، لهکارخستنی دڵی ناوەندی ڕاكتۆری ئاوی قورسی ئەراكو گۆڕینەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێستا بە شیشێ سووتهمنی.