لە «هەگبەی شاخ و شۆڕش»ی ئەمجارە یادی تیکۆشه‌رێکی ناوچه‌ی بۆکان، شەهید ڕەحمان ئیبراهیمپوور (ناسراو به ڕه‌حمان بۆڵدزێر) دەکەین کە لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە ڕێگای خەباتێکی پڕ مەترسیی گرتە بەر و لە پێناو گەیشتن بە ئاواتەکانیدا کوێرەوەریی زۆری دی.
ڕەحمان بوڵدزێر ساڵی 1339ی هه‌تاوی له ئاوایی «برایمئاباد» له ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆكان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووتیاردا له‌دایك بوو. ته‌مه‌نی منداڵیی به هه‌ژاری تێپه‌ڕی و پاشان به‌هۆی نه‌داری و دهستكورتیی ماڵه‌كه‌یان بۆ «قهڵایهۆلاكۆ» گواسته‌وه. هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی كاری خۆی كرد و ڕەحمان دوای ساڵێك خوێندن له قوتابخانه كشایه‌وه و سه‌رئه‌نجام به نه‌خوێنده‌واری مایه‌وه.
ناوبراو مێرمنداڵێكی تازه‌پێگه‌یشتوو بوو كه فێری شۆفیریی بوڵدزێر بوو، شه‌و و رۆژ له چیا سه‌خته‌كان بۆ په‌یداكردنی خه‌رجی ژیانی نه‌مر نه‌ژی كاری ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که دواتر له پێشمه‌رگایه‌تی نازناوی ڕەحمان «بۆلدزیر»ی له‌سه‌ر دانرا، به‌م شێوه‌یه تا شۆڕشی ساڵی 1357ی هه‌تاوی درێژه‌ی به‌كاركردن له‌سه‌ر «بولدوزێر»دا. دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش‌و ده‌ست پێكردنی تێكۆشانی ئاشكرای حیزبی دێموكرات پێوه‌ندی به حیزبه‌وه گرت‌و ئه‌و ژیانه پڕ له مه‌ینه‌ت و كوێره‌وه‌رییه و تێكه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ ئاوایی نشینه چه‌وساوه‌كان بۆته هۆی ئه‌وه كه له ته‌مه‌نی لاوه‌تیدا هه‌ست به چه‌وسانه‌وه بكا‌و تامی تاڵی بنده‌ستی بچێژێ. دوای ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی ڕووی كرده ڕیزه‌كانی حیزب و به له‌به‌ركردنی به‌رگی پیرۆزی پیشمه‌رگه له هێزی به‌یان سازمان دراو تێكۆشانی خه‌باتكارانه‌ی خۆی ده‌ست پێ كرد.
ڕەحمان بولدزێر له‌ماوه‌یه‌كی كورت خۆی نیشان دا‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ڕۆح سووك‌و ئازا‌و نهترسو خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ له نێو هاوسهنگهرانیدا ده‌ناسرا. لەهه‌موو شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی بۆكان ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو. به‌هۆی ئازایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی له ساڵی ١٣٦٠دا وه‌ك سه‌رپه‌ل دیاری كرا.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٦٢دا وه‌ك جێگری لكی ٣، پاشان مه‌سئوولییه‌تی لکی پێ سپیردرا. له‌به‌ڕێوه‌بردنی مهسئولییهتهكاندا ئه‌وپه‌ڕی فیداكاریی له‌خۆی نیشان ده‌دا. دڵسۆزی و فیداكاری و رێکوپێک بوونی بوه هۆی ئه‌وه له‌نێو هاوسهنگهرانیدا زیاتر خۆشه‌ویست بێ. له‌م مهسئوولییهتهشدا سه‌ربڵیند و رووسوور و سه‌ركه‌وتوو هاته ده‌ر. له عه‌مه‌لیاته‌كانی ناوچه‌ی بۆكان فیداكاریی له خۆی نیشان دا و سه‌لماندی كه له هه‌موو شوێنێك دژی زۆرداران به وره‌یه و ئازایانه به‌گژ داگیركه‌ران دا ده‌چێته‌وه.
ڕەحمان له ڕیزی خه‌باتیش دا ماندوو نه‌ناس بوو، و بۆ مه‌ئموورییه‌تی حیزبی سه‌ر له پێناو بوو. له شه‌ڕه حه‌ماسیه‌كانی ناوچه‌ی بۆكان له‌خۆبردوویی و لێوه‌شاوه‌یی له‌خۆی نیشان دا. دوژمن هه‌میشه له به‌رانبه‌ریدا زه‌بوون بوو. هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانی خۆشیان ده‌ویست و رێزیان لـێ ده‌گرت.
شه‌هید ڕەحمان بۆلدزێر ئه‌و فه‌رمانده‌ره لێهاتوویه له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی مه‌هاباد و بۆكان‌و هه‌وشاردا به‌شداری چالاكانه‌ی كرد‌و گه‌لێك شانازی و حه‌ماسه‌ی ناو شاری بۆکان، ستونی ٨٠١ی ههوابوردی شیراز، پایه‌گای قۆچاغ، شه‌ری شاریکه‌ند، جاده‌ی بۆکان -مه‌هاباد، بۆکان- میاندواو، بۆکان- سه‌قز، کوره‌خانه‌کانی ساروقامیش له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا تۆمار كرد. فه‌رمانده‌رێكی لێهاتووو شاره‌زا، ئینسانێكی تێكۆشهرو هه‌ڵسووڕ بوو، له شهروبهربهرهکانی ٣ جار له‌گه‌ڵ دوژمن بریندار بوو برینه‌کانی به‌ته‌واوی سارێژ نه‌ده‌بوونه‌وه که ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌نگه‌ری به‌رگری و ئازایانەتر له‌پێشوو له مه‌یداندا خۆی نیشان ده‌دا. هیچكات هه‌ستی به ناهومێدی و ده‌سته وه‌ستانی نه‌ده‌كرد، كه‌چی مه‌رگ مه‌ودای پێنه‌دا كه زیاتر خزمه‌ت به گهلو نیشتمانه‌كه‌ی بكا.
ئاخری پاییزی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی لكی ٣ی هێزی به‌یان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاری حیزبی به‌ره‌و ئاوایی (قاجر)ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی پیرمحه‌ممه‌دی بۆكان وه‌ڕێ كه‌وتن. هێشتا چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئاوایی مابوو كه كه‌وتنه كه‌مینی دژی گهلییهكان و شه‌ڕێكی گه‌رم له نێوانیاندا رووی دا. له‌و شه‌ڕه‌دا ڕەحمان بولدزێر بریندار بوو و به برینداری تا دوا فیشه‌ك شه‌ڕی كرد. پاشان به برینداری بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له‌جاشه خائینه‌كان بشارێته‌وه له هاوسه‌نگه‌رانی جیا بۆوه. هێزه‌كانی رێژیم شوێن پێی ڕەحمانیان ههڵگرتو به برینداری به‌دیلیان گرت. به‌و شێوه‌یه قۆناغێكی تازه له ژیانی سیاسیی ڕەحمان ئیبراهیم پووردا ده‌ستی پێكرد.
ڕەحمان له زیندانی بۆكان كه‌وته به‌ر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی دڕه‌ندانه. زۆریان هه‌وڵ دا به‌چۆكیدا بێنن و ئیراده‌ی پێشمه‌رگانه‌ی تێك بشكێنن، به‌ڵام ئه‌و كه ئیمانی قووڵی به حیزبه‌كه‌ی بوو، لێوه ئه‌مینداره‌كانی ههڵنهپچڕیو دڵی خۆی كرده گۆڕستانی نهێنییه‌كانی حیزب. ڕەحمان زیندانی كرده مه‌یدانی شه‌ڕو به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئاخوندی‌و له‌م بواره‌ش دا رووسوور هاته‌ده‌ر و نیشانی‌دا كه به‌راستی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كه‌یه‌تی. به ده‌یان كه‌س له زیندان هاتنه ده‌ر كه باسی ڕەحمانیان ده‌كرد و ده‌یان گوت، هه‌ركات ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌كرد، هاواری ده‌كرد من پێشمه‌رگه‌ی دێموكراتم، هه‌تا سه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگه‌م. تەنانەت ڕێژیم قەولی پێدا بۆ یەک وتە لەزار ڕەحمانی بیستبا کە بڵێ «پەشیمانم» ئازادی بکا، کاتێک لە مزگەوتی جامعە بۆکان خەڵک کۆ دەکەنەوە ڕەحمان دەڵێ « بژی پێشمەرگە، من هیچکات پەشیمان نیم». بەڵام ئەو ئامادە نەبوو غرووری پێشمەرگانەی لە ئاستی دوژمن بشکێ بەڵکوو قایمتر وەستاوە. رێژیمی دژی گه‌لی كاتێك زانی كه ناتوانێ به‌سه‌ر ئیمانی ڕەحمان دا سه‌ركه‌وێ، بڕیاری ئیعدامی ئه‌وی دا.
سه‌ره‌نجام رۆژی ٩/٦/٦٤ له زیندانی میاندواو ئیعدامیان كرد و به‌م شێوه‌یه ژیانی ڕەحمان كۆتایی هات. به‌ڵام ڕەحمان له زیندانیش هه‌ر پێشمه‌رگه بوو. سێ‌جار له سه‌نگه‌ر بریندار بوو، به‌ڵام له زیندانی ئاخوندی دا هه‌موو رۆژێ جارێك بریندار ده‌بوو. هێشتا نه‌یانتوانی به‌چۆكیدا بێنن. خۆڕاگری ڕەحمانی هێنده‌ی دیكه ئه‌وی له‌لای خه‌ڵك خۆشه‌یست كرد. به ئێعدامی ڕەحمان خه‌ڵك ڕه‌ش پۆش بوون‌و سه‌ره‌خۆشییان لێك ده‌كرد. روحی شاد.