به‌هۆی مردنی گوماناویی لاوێکی کورد له یه‌کێک له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له دووڕگه‌ی کریسمه‌سی ئۆستڕاڵیا بشێوی‌و ئاڵۆزی ئه‌و که‌مپه‌ی گرته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئۆستراڵیا دانیشتووانی دووڕگه‌ی کریسمه‌س ئاوریان له کهلوپهلو ماڵ‌و سامانی گشتی به‌رداوه‌و په‌رژینه‌کانی که‌مپه‌که‌یان ههڵقهندوه، پۆلیسیش به توندی په‌ناخوازه‌کانی سه‌رکوت کردوه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ی بریندار‌و زیانه‌کانی ئه‌و ڕووداوه به وردی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ڕاگه‌یه‌نه‌کانی ئۆسترالیا ده‌ڵێن ئه‌و ئارامی‌و بشێوییه به‌دوای گیان له ده‌ستدانی گوماناویی په‌ناخوازێکی کوردی ئێرانی به ناوی فازل چه‌گینی ڕووی دا. فازل ٣٠ ساڵی ته‌مه‌ن بووه‌و ماوه‌ی ٥ ساڵ بوو له‌و که‌مپه‌دا چاوه‌ڕوانی وه‌رگیرانی وه‌ک په‌نابه‌ر بوو. ته‌رمی بێ گیانی ئه‌و په‌ناخوازه کورده له بن ڕه‌وه‌زێک دۆزراوه‌ته‌وه‌و ڕوون نییه هۆکاری گیانله‌ده‌ستدانی چی بووه.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئۆسترالیا زیاتر له سه‌دی ٢٠ ی ئاواره‌و په‌ناخوازه‌کانی که‌مپه‌کانی ئۆسترالیا ئێرانین، ئه‌و په‌ناخوازانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن وڵاتی ئۆسترالیاشهوه وه‌ربگیرێن هه‌ر ده‌توانن له‌و دووڕگانهدا بمێننه‌وه‌و؛ بۆیان نییه پێ له خاکی ئه‌و وڵاته بنێن.
میدیاکانی ئۆسترالیا ده‌ڵێن تا ئێستا و له ساڵانی رابردوودا په‌ناخوازانی نیشته‌جێکراو له‌و که‌مپانه ده‌یان جار مانیان گرتوه‌و بشێوی‌و نائارامییان له که‌مپه‌کانیان ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئۆستڕالیا سووره له‌سه‌ر سیاسهتو بڕیاره‌کانی.