ژێنه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌سیری، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ڕه‌بی گوتی ئێران زۆری پێ خۆشه شه‌ڕ له یه‌مه‌ن درێژه‌ی ههبێو هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کار ده‌کا.
ژێنه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌سیری گوتی ئێران به پاپۆڕو به‌له‌م بهردوامو له ڕێگای قاچاغه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه چهکو ته‌قه‌مه‌نیی زیاتر به حوسییه‌کان بگه‌یه‌نێ.
ئه‌و گوتی پڕۆژه‌کانی ئێران له یه‌مه‌ن چاره‌نووسیان هه‌ر تێکشکان‌و نه‌مانه، هه‌ر بۆیه‌شه رێژیمی ئێران ده‌یه‌وێ تا ئه‌و جێیه‌ی بۆی ده‌کرێ ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بێ‌و نه‌بڕێته‌وه.
ژێنه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌سیری ده‌ڵێ دوای ڕاگرتن‌و پشکنینی به‌له‌مه‌کانی ئێران بۆمان ده‌رکه‌وت که هه‌موو ئه‌وانه‌ی کاریان تێدا ده‌که‌ن سه‌ر به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی ڕێژیمی ئێران. دیاره ئه‌و په‌له‌قاژه‌و هه‌وڵانه ڕێژیم ئێران سروشتییه، چونکی ڕێژیم هیچ پاشه‌ڕۆژێکی ڕوون بۆ خۆی له داهاتووی یه‌مه‌ندا نابێنێ؛ بۆیه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن شه‌ڕی حوسییه‌کان هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێ.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ڕه‌بی گوتی ئه‌وه مافی خه‌ڵکی یه‌مه‌نه بزانن که کام وڵات‌و کامه لایه‌ن ده‌یه‌وێ شه‌ری حوسییه‌کان درێژه‌ی هه‌بێ، وڵامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئه‌و وڵات‌و لایه‌نه ته‌نیا ئێرانه.