ڕاگەیەندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندوە تەرمی “غوڵامڕەزا مەنسووری”، دادوەری پێشووی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی کە لە وڵاتی ڕۆمانی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا، ڕادەستی بنەماڵەکەیان کردوەتەوە؛ بەڵام برای ناوبراو ئەم ئیدیعایە ڕەت دەکاتەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕادیۆ ئیسڕائیل پاش ئەوەی کە هەواڵدەریی “نوور نیووز″ی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەواڵێکی لە سەر ڕادەستکردنی تەرمی “غوڵامرەزا مەنسووری”، بڵاو کردەوە، برایەکی مەنسووری ڕایگەیاند کە هیچ تەرمێکیان نەدیوە.
شایانی باسە غوڵامڕەزا مەنسووری دادوەرێکی گەندەڵ و شەریکە دزی پەروەندەیەکی قورسی گەندەڵی و دزی بوو، کە سەرە داوەکەی دەگەیشتەوە لای بەرپرسانی پلەبەرزی ڕێژیم و هەر بۆیە لێکۆڵەران پێیان وایە کوشتنی ناوبراو بە دەستی خودی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی سەرپۆش دانان لەسەر گەندەڵی و جەنایەتەکانی ئەم کەسە و هاوبەشەکانی لە سیستمدا بووە.