ده‌ریادار کویین دانگێن، فه‌رمانده‌ی ناوگانی پێنجه‌می ئه‌مریکا ده‌ڵێ نیگه‌رانییه‌کانی ئێمه له ڕهفتاڕو جموجۆڵه‌کانی ڕێژیمی ئێران هه‌ر له جێێ خۆیه‌تی.
ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه لاریمان له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه نییه، به‌ڵام نیگه‌رانی ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌تی شه‌ڕخوازانه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی ئه‌و ڕێژیمه له ناوچه‌که‌ین که مه‌ترسییه‌کانی که‌متر له کێشه‌ی ئه‌تومیی ئه‌و وڵاته نین.
فه‌رمانده‌ی ناوگانی پێنجه‌می ئه‌مریکا به هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێسی ڕاگه‌یاند ئێستاش زۆر کار‌و کرده‌وه‌ی تێکده‌رانه‌ی ڕێژیم وه‌ک هه‌وڵدان بۆ قاچاغی که‌ره‌سته نیزامی‌و ته‌قه‌مه‌نی بۆ یه‌مه‌ن هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌می پێش ڕێککه‌وتنی ئهتومییهو هیچ نه‌گۆڕاوه.
ده‌ریادار کویین دانگێن له درێژه‌دا گوتی: ئه‌وه‌ی ده‌بێ گرینگ بێ ره‌فتاری ڕێژیمه که ئه‌مه‌یان له ناوچه‌که‌دا هیچ نه‌گۆڕاوه.