دایکی دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری “سایینقەڵا”، کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کودستان، رۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، خاتوو “ئایشێ محەممەدی”، خەڵکی گوندی “گوزەبڵاغ”، سەر بە شاری “سایینقەڵا” و دانیشتووی “پیرعومران”ـی سەر بە شاری سەقز، بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ئایشێ محەممەدی، دایکی کاک “حوسێن ڕات” و “ڕێباز ڕات” بوو، کە پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون و ئێستا وەک ئەندامی چالاک و دڵسۆزی ئەو حیزبە ئەرکی حیزبی خۆیان بەجێ دەگەیەنن.
شایانی باسە کە خاتوو ئایشێ محەممەدی، ژنێکی کورد پەروەر و نیشتمانخۆشەویست و دایکێکی ئەرک وەخۆگر و دڵسۆز بوو، ئاوات و ئارەزووی ئازادیی کوردستان و لە باوەشگرتنەوەی ئازیزانی دوورە وڵاتی بوو کە بە داخەوە مەرگ مۆڵەتی نەدا و دڵی لە لێدان کەوت.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هاوڕێیان حوسێن ڕات و ڕێباز ڕات، بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دایە ئایشێ و خەڵکی سایینقەڵا و سەقز و ناوچەکە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.