٣٠ که‌س له کرێکارانی له‌سه‌رکار ده‌رکراوی شیرکه‌تی پوویا غه‌ربی کرماشان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به داگیرکرانی خانووه سازمانییه‌کانی کرێکاران له‌لایه‌ن بانکی سادراتهوه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ناوه‌ندیی ئه‌و شیرکه‌ته له تاران کۆبوونه‌وه.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ماوه‌ی چوار ڕۆژه به‌رده‌وامه‌و کریکارانی ناڕازی ده‌ڵێن تا وڵامی داواکه‌یان وه‌رنه‌گرنه‌وه له کۆبوونه‌وه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
کرێکارانی ناڕازی ده‌ڵێن هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و شیرکه‌ته ساڵی ٨٩ له بری وه‌رگرتنی وام له بانکی سادرات قه‌باڵه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی به بانک دابوو که خانووه سازمانییه‌کانی کرێکاره‌کانی تێدا هه‌ڵکه‌وتوه.
به‌پێی قسه‌ی کرێکاران ئه‌و زه‌وییانه له‌لایه‌ن رێکخراوی خانوو و شارسازییه‌وه درابووه کرێکاران، به‌ڵام سێحه‌بی شیرکه‌ته‌که ساڵی ٩١ سه‌رجه‌م ٥٠ کرێکاره‌که‌ی ئه‌و شیرکه‌ته‌ی ده‌رکردو؛ ئێستاش بانکی سادرات ده‌یه‌وێ له بری قه‌رزه‌کانی ئه‌و زه‌وییانه داگیر بکا.
کرێکارانی ناڕازی ده‌ڵێن خاوه‌نی پێشووی شیرکه‌ته بۆی نه‌بووه خانووه سازمانییه‌کانی ئه‌وان وه‌ک ڕههن له‌به‌ر ده‌ستی بانکدا دابنێ، چونکی ئێستا ئه‌وان هیچیان به ده‌سته‌وه نییه‌و خانووه‌کانیان له ده‌ست چووه.